پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی ٢هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢هاوڵاتییانی بەناوەکانی لوقمان سوخەنوەر و هووشیار قادری خەڵکی شیناوێ سەربە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لوقمان سوخەنوەر لە بازاڕی پیرانشار بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراوە.

هەروەها هووشیار قادری ١٧ ساڵ تەمەن یش پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرماڵیان لە گوندی شیناوێ دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *