ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، شۆڕش مروەتی، بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە (سنندج) بۆ جێ بە جێ کردنی ئەو حوکمە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ئه م هاوڵاتیه له ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی دا به تۆمه تی دزی بە چەک ده ستبەسەرکراوه که بووه ته هۆی کوشتن، و له لایه ن سیسته می دادوه ڕی حکومه ته وه بڕیاری له سێداره دانی بۆ ده ڕچووه .
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، بنەماڵەی قوربانییەکە ڕازیبوون بە وەرگرتنی فیدیە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری دژایەتیان کردووە و بەنیازە ئەم زیندانییە لەسێدارە بدات.
پێویستە بگوترێ، مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە کاتی شێوان و ڕاکردنیبەندکراوان، شۆرش مروەتی لە بەندیخانەی حکوومەتی شاری سەقز هەڵاتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت، دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا، کە لەوێ ئەشکەنجەدانی توندی جەستەیی و دەروونیان کرد.
ع – ر