ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو هەواڵی گەیشتوو لە چەند رۆژی رابردوودا هاوسەری ئەسعەد محەمەدی زیندانی سیاسی بە ناوی “بەهار ئەحمەدی” خەڵکی سنە (سەنندەج) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بەبێ پێشکەش کردنی بڕیاری دادوەر، و بە پەنابردنە بەر هێز، دەستبەسەریان کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ئەسعەد محەممەدی هاوسەری بەهار ئەحمەدیش بەهەمان شێوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هیچ کامیان لەبەردەستدا نییە.
ع – ر