ئاودانان؛ زیادبوونی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆسەر مامۆستایان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو مامۆستا لە شاری ئاودانان بەناوەکانی عەلیڕەزا هیمەتی و محەممەد عەلی پوورسەردار لەلایەن لێژنەی پێشێلکارییە کارگيڕیەکانی پەروەردەی پارێزگای ئیلام حوکمی دابەزاندن و دوورخستنەوە لە کاریان بەسەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە، محەممەد عەلی پوورسەردار لە پۆستی سەرۆکی یەکێک لە قوتابخانەکان دوور خراوەتەوە.

شیاوی باسە، حوکمێکی هاوشێوە لە ماوەی ئەم ڕۆژانەی دوایی بۆ ڕەحیم دانیالی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئاودانان دەرچووە.

شیاوی باسە، لە چەندد مانگی ڕابردوو، دوو مامۆستا بەناوەکانی ئەحمەد عەلیزادە و یەعقووب محەممەدی بەدوو ئاستی دابەزاندنی پلە و کەمکردنەوەی یارمەتییەکان مەحکووم کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *