سزای زیندانیکردنی فریشتە مەنسووری لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووهەمەوە دەرچووە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “فریشتە مەنسووری” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری ئیلام، سەرپەرشتی بنەماڵە و دایکی منداڵێک، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ لە شاری چەرداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کرا، سزای ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دەست کەوتووە، ناوبراو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی سزای ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ئەو سزایەی دەرچووە بۆ ماوەی ٣ ساڵ بە شێوەی سڕ کراوی ڕاگیراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانیەوە پێشووتریش دەستبەسەر کراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *