ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە گەیشتوون، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەنسوور مەهدیزادە کوڕی حوسێن و خەڵکی ورمێ، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١۳۹٨ هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتکەری حکوومەتی ئێران لە ورمێ دەستبەسەرکرابوو، پاش چەندین مانگ لە ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و لە هەمان کاتیشدا بەو بەڵێنانەی کە هێزە ئەمنییەکان بە زۆر لێیان ئەستاند بوو و ئەو هەڕەشە زۆرانەی کە کردبوویان، نەهێنی ئەشکەنجەدانی خۆی ئاشکرا کرد نهێنی بۆ یەکێک لە خزمەکانی لە دەرەوەی وڵات بەڕێ کردبووو وێنەی ئەشکەنجەدانەکەی بۆ دەنێرێت و چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات، بەڵام خێزان و هاوڕێکانی ڕزگاری دەکەن.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ناوبراو ماوەی چەند ڕۆژێک بێسەروشوێن دەبێت و بنەماڵەکەی بێ سەر و شوێن بوونی رادەگەیێنن، هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەرمەکەی لە بەنداوی سیلوانای ورمێ دەردەهێنن و ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەن و هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە سەرەتا دەبێ بڵێن کە ئەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بە بێدەنگی بنێژێت.و مافی ئەوەیان نییە ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسێک یان تۆڕەکانی هەواڵ بکەن، خەڵکی ناوچەکە و دۆست و ناسیاوەکانی پێیان وایە کە مەنسوور مەهدی زادە بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتکەری حکومەتی ئێران بێ سەر و شوێن کراوە و پاشان کوژراوە و بۆ ئەوەی شوێنە ونکێی پێ بکەن تەرمەکەیان فڕێداوەتە ناو بەنداوەکە .
ع – ر