ک.م.م.ک:
پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “بێهزاد شەریفی” خەڵکی گوندی “ساڵیان”-ی سەر بە شاری سنە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س