بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدەورووبەری شاری سەوڵئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکە وبارەگایەکی سەبازی چۆڵکراوی سپای پاسداران کەپاش چۆڵکردنی مابوویەوە بووبەهۆی برینداربوونی ئەم دوگەنجە. ئەم کارەساتە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دۆێنی یەکشەممۆ ۱۸ رهزبهری ئهمساڵ ڕووی داوە.
حکوومەت ڕایگەیاندبوو کەئەم ناوچەیەی خاوێن کردۆتەوە.
هۆکاری تەقینەوەی مین لەوشوێنەی کە بەناو خاوێن کروەتەوە «خاوێنکردنەوەی بنەڕەتی وبەپێی ستاندارد نەبووە وبەشێوەی ماسماڵی کردن وگۆترەیی.»
ئهم دوو گهنجه یهكیان ۱۹ ساڵان بەناوی جەماڵ فەتحی وئهوهی دیکەش ۲۷ ساڵ بەناوی ئارمین عەبدوڵاهی خهڵکی سەوڵاوا لەگەڕەکی شێخان بەهۆی تەقینەوەی مین گوازرانەوە بۆنەخۆشخانەی چەمران لەسەوڵاواە.
ئەم دووگەنجە کەسەرقاڵی ئاژەڵداری ولەوەڕاندنی ئاژەڵ بوون لەم شوێنە، لەبەشی لەپی دەستی چەپ، قولاپەی پێی چەپ، ڕوخسار، سمت وچاو برینداربوون.
جێگەی باسە شوێنی تەقینەوەکە کە ناوچەیەکی بەناو شوێنی شەڕ (عملیاتی) و بنکەیەکی پێشوو بووە وهەنوکەیش ئاسەواری مینە بەجێ ماوەکانی سەردەمی شەڕی لێ ماوەتەوە.
پێویستە بوترێ حکوومەت پاش چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکانی هیچکات نەیویستوە ئاسەواری ترس وتۆقاندنی لەگەڵ خۆی بباتەوە وهەربەعەمدیش زۆربەی مینە چاندراوەکانی کۆناکاتەوە ئەگینا ئەو مینانە بەخەریتە چێنراون ولەپاش کۆکردنەوەیشیان هەربەو خەریتەیە کۆدەکرێنەوە وچاودێری هەیە، بەڵام خەسارەکانی تەقینەوەی مین وکەرەستە سەربازییەکانی حکوومەت هەرگیزاوهەرگیز کۆتایی پێ نایەت ولەساڵدا بەدەیان کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە وکەسیش بەرپرسیارنییە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان