ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، سۆنیا شەریفی قوتابی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕفێنرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شەقامێکی ئاودانان بەزۆرەملێ سۆنیایان لە ماشێنێک دابەزاند و سواری ماشێنی خۆیان کرد و دواتر بە چاوی داخراوەوە بۆ شوێنێکی داخراو دەیگوازنەوە، پتر لە دوو کاتژمێر ئەشکەنجە و هەڕەشە، ئازادی دەکەن.
شیاوی باسە، جەستە و سەری سۆنیا لە چەند لاوە خەساری دیتووە و خەریکە چارەسەری بۆ دەکرێ.
جێی بیرهێنانەوەیە، سۆنیا شەریفی قوتابی ١٦ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاودانان ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ئازادی ژن ــدا دەستبەسەر و محاربەی بەسەردا سەپێنرا. کە بەهۆی گوشاری خەڵک و هەڕەشە لە بەرپرسانی حکوومەت لە ئاودانان، هێزە ئەمنییەکان ناچار کران ئازادی بکەن.
ق.ش