ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆمەڵێک کۆڵبەر لە دەڤەرە سنووریەکانی نەوسوود کراونەتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ٨ کۆڵبەر بەگرانی بریندار کراون.
سەرچاوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان، ناونیشانی ٢ کەس لەو کۆڵبەرانەی ئێحسان ڕەسووڵی خەڵکی پاوە و نیما ئەعزەمی بۆ ئاشکرا بووە و ناونیشانی ٦ کەسەکەی دیکە تا ئێستە نادیار ماوەتەوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەکان، ٧ کەس لەم کۆڵبەرانە زەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانین و کۆڵبەرەکەی دیکە خەڵکی پاوەیە و دۆخی جەستەیی کۆڵبەرێک ناجێگیرە.
کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی لە شاری پاور کراون.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.
ق.ش