ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، چوار هاووڵاتیی ژینگەپارێز بە ناوەکانی “ئازاد ڕوحی” “لەیێق ئەحمەدی” سەرکۆت عیبادی” و “ئالان ڕەشیدی “لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی ڕفێنران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزانە ئەندامی پاسەوانی دارە بەلووتەکانن کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ گرینگترین ئاگرکەوتنەوەکانی دەیەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.
شیاوی باسە، ئازاد ڕوحی و لەیێق ئەحمەدی چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێنراون و حوکمیان بەسەردا سەپێنراوە.
ع- ر