سلایدەرگرتن و زیندانهەواڵەکان

ڕاگواستنی دەیان هاوڵاتی گوندی ئاخدەرەی تیکاب بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان ٤٦ کەس لە هاوڵاتییانی دەستبەسەرکراوی گوندی ئاغدەرە سەربە شاری تیکاب بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتیانە حەوتووی ڕابردوە بە بۆنەی ناڕەزایەتی نیشاندان بەرانبەر ئەوی کەسانی خۆجێی لە کانگای زێڕی ئاخدەرە گردبوونەوەیان پێکهێنابوو کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

شیاوی باسە کە سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ناسر بەهرامیان، حوجەت موئمنزادە و ئارمین نیکزاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و بۆ نەخۆشخانەکانی ورمێ و زەنگان ڕاگوازرابوون.

ق.ش

Related posts

ورمێ /کامیاران سێ هاوڵاتی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران

دۆزینەوەی تەرمی بێ‌گیانی دوو ژنە گەنج لە سەلاس باوەجانی

Rahim Kholafai

بێ بەری کردنی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە خزمەتگوزاری تەندروستی

Leave a Comment