بانە گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، هەینی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناسنامەی “هۆشیار ئەمینی” خەڵکی گوندی دوسینە سەر بە شاری بانە لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له کاتی گەڕانەوه له سنووری هەنگەژاڵەی بانه ، کۆمەڵێک کۆلبەر به تەقەی ڕاسته وخۆی هێزه سەربازییەکانی ئێران له بازگەی خوریئاوا به بێ ئاگاداری پێشوەخت کراونەته ئامانج و له ئاکامدا هۆشیار ئەمینی به هۆی بەرکەوتنی فیشک گیانی له دەستدا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *