ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، جەلال قادری ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانیشتووی شاری هەڵەبچەی لەلایەن بەکرێگیراوانی… کۆماری ئیسلامی لە پلانێکی پێشوەختە دیاریکراودا تیرۆر کرا.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند: جەلال قەدری ئەندامێکی کارای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەم حیزبە جیابووەوە و وەک پەنابەرێکی سیاسی لە شاری هەڵەبجە دەژیا.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: جەلال قادری و یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی ڕێبەر محەمەد خەڵکی هەڵەبچە لەکاتی پیاسەکردن لە یەکێک لە پارکەکانی هەڵەبچە لەلایەن تیمی تیرۆرکردنی حکومەتی ئێرانەوە کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
ع – ر