ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەهریار بەراتی نیا، زیندانیی سیاسی و چالاکوانی کرێکاری ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی لە تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوە.
هاوڕێیەکی شەهریار بەراتی نیا کە لە گەڵ ئەو لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ کەمپێکی نزیک سنووری ئێران ووتی:” شەوی ڕابردوو ناوبرو لە سنوور ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئێران کراوە”.
لە دوو پەیامی کورتدا کە باراتی نیا بۆ هاوڕێیەکی ناردبوو، ڕایگەیاندوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان پێنەدا لەگەڵ پارێزەر کۆببێتەوە و ناچاریان کردوە نامەیەکی خۆبەخشی ڕادەستکردن واژۆ بکات.
جێگای ئاماژەپێکردنە ناوبراو کە ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکانی لۆڕنشین-ی ئێران ئامادە دەکرد پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو بە ناچاری لە تورکیا پەنابەر بووە.
ع. س