ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لاوێکی کۆلبەر بە ناوی “مێهران ئەحمەدی” خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نۆسوود بریندار بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو تەقەی لێ کراوە و لە بەشی دەست و کەمەردا بریندار بووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراوەتە ناوەندە پزیشکییەکان.
ع – ر