ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری KMMK، چوارشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەزۆری چەک پووریا ئەحمەدی و سەحەر ئەحمەدی ــیان لەگەڵ منداڵە بچووکەکەیان ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستن.
هەواڵنێری KMMK, ڕوونی کردەوە: شەوی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی ئێران بەڕاوەدوونان پەلاماری ماشێنی ئەم بنەماڵەیان داو و لەڕێی تەقەوەی ماشێنەکەیان ڕاوەستان و ئەم ژن و مێرەدە و کۆرپەکەیان ڕفاندن و پاش ماوەیەک کەسو کاریانیان ئاگادار کردەوە کە منداڵەکەیان لێوەربگرن بەڵام سەبارەت بە ژن و مێردەکە زانیارییەکیان نەدرکاندووە. پووریا ئەحمەدی چالاکی سیاسیی و لە ئەندامانئ پارتی یەکێتی نەتەوەیئ و ئەندامی دەستەی ناوەندی ئەم پارتەیر کە پێشتر چەندد جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی لەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەوآڵە سەرەڕای برینداربوونی پووریا ئەحمەدی دوابەدوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراوان بەدەستەوە نییە.
ق.ش