لە شارستانی بۆکان دوو کەس لە بنەماڵەێیکدا لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنج شەمە ۱٥ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی هێزە کانی ئیتلاعاتی شارستانی بۆکان دەڕژێن بەسەر ماڵی “ئەمین مەحمودی” دا و ناوبراو و کوڕێکی دەستبەسەر دەکەن.
بەپێی هەواڵەکە ئەمین مەحمودی دانیشتوی گەڕەکی ئیسلام ئابادی شاری بۆکانە و لە هەلوو مەرجێکدا هێزەکانی ئێتلاعات خۆیو کوڕە شانزدەساڵانەکەی دەستبەسەر دەکەن ، هیچ پاساو بیانوێکی یاسایی بە دەست ڕێداری ئیتلاعاتەوە نەبوە و هەتاکو ئێستاش چارەنوسی ئەو کوڕ و باوکە نادیارە .
شایانی باسە لە ڕۆژی پێنج شەمە۱٥ی ڕەزبەرەوە تاکو ئێستا ٤۲ هاووڵاتی لە شاری بۆکان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان