ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەر

ئازادی کاتی دوو چالاکی کرێکاری لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، ٢ چالاکی کرێکاری بەناوەکانی سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵایی بەڕێز بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی و ٥٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کران.

شیاوی باسە، سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵایی چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە ڕۆژانی ١٣ و ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزائی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەشی کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە ڕاگوازران.

ق.ش

Related posts

شـــــنۆ؛ دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کران

Rahim Kholafai

مەریوان؛ دەستبەسەری ماردین دێهقانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە

Rahim Kholafai

ئیلام؛ دەرکردنی بڕیاری بەندکردن و قامچی لێدان بۆ هاووڵاتییەک

Rahim Kholafai

Leave a Comment