ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٣ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە(سنندج )بە ناوەکانی مەسعوود میرزایی، ئیبراهیم میرزایی و هۆزان بابەکرمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەسعوود میرزایی لە بنکەی پۆلیسی ڕێگاوبانی سنە – کرماشان دەستبەسەر و ئیبراهیم میرزایی برای لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.
هەروەها هۆزان بابەکرمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی نۆژینیش لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەو چالاکە مەدەنییە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر