بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دوێنێ ۱٦ڕەزبەری ۱۳۹٥هەتاوی هاووڵاتیەک بە ناوی مەجید حەسەن زادە خەڵکی گوندی (دەرەتفێ) سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتوی گوندی تازئاوای سەقز بە هۆی نالەباری ڕێگای سەقز -مەریوان بە هۆی وەرگێڕانی تەراکتۆر بە توندی بریندار دەبێت و پاش ئەوەی کە تیمی فریاکەوتن لە دوای چەن کات ژمێر دەگاتە شووینی ڕووداوەکە، ناو براو دوای گەیشتن بە نەخۆشخانە و بە هۆی کەم کاری تیمی فریاکەوتنەوە گیانی لە دەستدەدات.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە زۆربە ڕێگاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ جۆرە ستاندارتێکیان نیە و بە هۆی نالەباری جادەکانەوە ڕۆژانە قوربانی لە ڕووداوەکانی هاتوچوو دەکەوێتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە زۆربەی شوێنە شاخاویەکانی کوردستان بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە بواری سەربازی ڕێگا دروست کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە شاری مەریوان بە هۆی نالەباری ڕێگای سنە-مەریوان و قوربانی لە ڕادە بەدەری ئەم ڕێگایە، خەڵکی مەریوان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان