کرماشان؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلی نەزەری ٤٠ ساڵ تەمەن لە گەڕەکی جافراوای کرماشان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەلانتەری گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لەکاتی ڕاوەدونانی لەلایەن ڕایەدارانی کەلانتەرییەوە سەر و سینە فیشەکی بەرکەوتووە.

شیاوی باسە، عەلی نەزەری پێشووتر لە دۆسیەیەکی تاوانەکان بەتۆمەتی دەسدرێژی و پەلاماردان، بەدانی دیە مەحکووم کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *