ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو پزیشکێیکی پسپۆڕی هەناو(متخصص)داخلی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی بەیان ساڵحیان ٤٠ ساڵ تەمەن لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لەو شارە ٨ مان زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
شیاوی باسە بەپێی زانیارییەکان ئەم حوکمە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی ٢٠ ملوێن تمەن پارە.
جێی سەرنجە کە بەیان ساڵحیان و دوو پزیشکی دیکەی شاری سەقز پایزی ساڵی ڕابردوو لە گەرمەی شۆڕشی ژینا بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ق.ش


