هەڵوێستی دایکانی شۆڕش لە ڕاگەیەندراوێکداو داواکارییەک بۆ ڕای گشتی دژبە سناریۆکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:
دایکانی ئاشتی شۆڕشی ژینا لەبەرانبەر سناریۆ و فرت و فێڵ و پەلامارەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان دژی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ئەم شۆڕشە مەزن و گشتگیرە ڕاگەیەندراوێکیان دەر کرد کە دەقی ڕاگەیەندراوەکە وەکوو خۆی لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

بە ناوی دایکانی شۆڕش
كەس و كاری گیانبەختكردووان هێڵی سوورن !

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییەوە، دام و دەزگا ئەمنییەتیەكانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی لە رێگای ڕەسانەكانی سەربە خۆیانەوە هەوڵیان دا كە سیمای گیانبەختكردووان و بنەماڵەكانیان خەوشەدار بكەن، بە گۆشار و هەڕەشە و وەر گرتنی ئێعترافی زۆری و درووست كردنی دەیان سێناریۆ و درۆ و چەواشەكاریان كرد ، لە رۆژەكانی رابردوودا رەسانەكانی رژیم بۆ جارێكیتر دەستان كردووە بە سیناریۆ سازی و بەر دەوام لەو هەوڵە قیزەوانەیان بە مەبەستی كپ كردنی دەنگی دادخۆازانەی بنەماڵەی گیانبەختكردوان و خەوشەدار كردنی سیمای خۆشەویستیان .
هەر لەم بارەیەوە یەكێك لە رەسانەكانی رژیم بە دروست كردنی سیناریۆێك پڕ لە درۆ و چەواشە لە دژی یەكێك لەو بنەماڵە ئازیزانەمان ، بنەماڵەی گیانبەختكردوو سارینا ساعدی و بڵاو كردنەوەی موستەنەدێك لە دژی كاك هاشم ساعەدی باوكی سارینای گیانبەختكردوو.
ئەو هەوڵەی دام و دەزگا ئەمنییەتیەكان پاش ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا كاك هاشم باوكی گیانبەختكردوو سارینا هاوڕا لە گەڵ كۆمەڵێك بنەماڵەی گیانبەختكردووانی سنە و دێولان و دیواندەرە لە شاری سەقز گیران ، لەوكاتەدا رژیم زۆری هەوڵ دا بۆ ئەوەی بنەماڵەكان بێ دەنگ بكات، كە بە خۆشحاڵییەوە هەموو بنەماڵەكان سوورترن لە سەر دادخۆازی رۆڵەكانیان و بە تایبەتی كاك هاشم باوكی سارینا كە بە هۆی ئەوەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا زۆر چالاكە و بێ دەنگ نەبووە ، رژیم ئەم كارەی لە دژی ئەم بنەماڵە ئازیزەمان كردووە،
ئێمە وێڕای مەحكووم كردنی ئەم هەوڵە نزۆكانەی دام و دەزگا ئەمنییەكان و هەموو ئەو هەوڵانەی رژیم لە دژی بنەماڵەی سارینای ئازیزمان و هەموو بنەماڵەی گیانبەختكردووان ، داواكارین لە رای گشتی و چالاكانی سیاسی و مەدەنی ئەوەیە لە بەرامبەر ئەم كردەوە قیزەونانەدا بێ دەنگ مەبن ،
لە ئەگەری دووپاتە بوونەوەی ئەم هەوڵانە ئێمە وەك بنەماڵە و كەس و كاری گیانبەختكردووانی شۆڕش بێ دەنگ نابین و دژ كردەوەی خۆمان پیشان دەدەین ،

دادخۆازی تاوان نییە، ئێمە تاوانبار نین

دایكانی شۆڕش
بە نوێنەرایەتی بەشێك لە بنەماڵەی گیانبختكردووانی شۆڕشی ژینا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *