کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ئیلام دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام بەناوەکانی یوونس گراوەند، ئەیووب گراوەند، نەوید محەممەدنەژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی کە لە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە لە ئیلام دەستبەسەر کرابوون، پاش چەندد ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە بۆ زیندانی ناوەندی لە ئیلام ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە ئەم زیندانیانە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمی و ناڕوونی چارەنووسیان لەلایەن سیستەمی قەزایی و دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری ئیلام لە ڕێکەوتی یەکی گەلاوێژەوە سەرجەم دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن بەڵام هێشتا دۆسیەکەیان بەبێ گرنگی پێدان کراوەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *