ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، هاووڵاتییەک بە ناوی کامبیز توحیدی و خەڵکی مۆرمۆری-ی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندرا.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ژینا ئەمینی، ڕفاندن و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان بە شێوەیەک هەڕەمەکی لە ئابدانان و مۆرمۆری زیادی کردووە و تائێستا بە شێوەیەک سیستماتیک بەردەوامە و تەواوی پێوەر و پێوانەکانی یاسایی و دەستوری لە کوردستان پێشڵ دەکرێت.
ع. س