ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناونیشانی حەبیب کەریمی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێرانەوو بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە هەژماری زەمەنی دەستبەسەرییەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمە گۆڕدراوە بۆ سزای نەختی ١٢ ملوێن تمەن.
شیاوی باسە کە دانیشتنی دادگایی حەبیبوڵا کەریمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
جێی سەربجە کە ناوبراو ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ لەگەڵ حەوت چالاکی کرێکاری و مەدەنی دیکە لە کاتێکدا وەکوو بیرهانین سەردانی ماڵی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادییان هوومەن عەبدوڵاهیان کردبوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ئیدارەیە کران.
ق.ش