سەقز؛ چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان بە زیندان و قامچی مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کورستان ــ سەقز بەتۆمەتی “ تێکدانی ئاسایشی گشتی لەڕێی بەشداری لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز” لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای سزاکانی دووی ئێران لە سەقز بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٠ زەبری قامچی مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی شۆرای هاوئاهەنگی پێکهاتە پیشەییەکانی ئێران، دادگا حوکمی ٨ مانگ زیندانی تەعزیری ئەم چالاکە پیشەییەی بە ٧٢٠ کاتژمێر وانەکوتنەوە بەو کەسانەی لەژێر چەتری کۆمیتەی ئیمدادی خومەینیدان گۆڕیوە و ٧٠ زەربی قامچی تەعزیریشی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەساردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *