کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئهمڕۆ ۱۶ی رهزبهری ۱۳۹۵ ههتاوی کرێکارێکی خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان بە ناوی «ئێقباڵ قادرپوور»به، بە کارهێنانی چەک دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جیگای باسە ئەم کرێکارە خاوەنی منداڵ و هاوژین بوە و تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم خۆکوژییە دەرنەکەوتوە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێژەی خۆکوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە و هەمو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای گرتوەتەبەر، بە شێوەیەک کە پێشتر ڕێژەی خۆکوژی لە گوندەکاندا زۆر کەم بو بەڵام هەنوکە لافاوی خۆکوژیەکان گوندەکانیشی گرتوەتەبەر و هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردە دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری و بێ دەرەتانی، کێشەی ناو بنەماڵەکان، زەخت و گوشاری لە ڕادەبەدەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان