ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ساسان عەلیزادە خەڵکی گوندی کڵاش باخان سەربە شاری جوانڕۆ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دەڤەری سنووری نەوسوود بەگرانی بریندار کرا.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە بەدەستەوە نییە.
ق.ش