دووشەممە ڕێکەوتی ۲٦ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “بەیان فەرەجوڵایی” بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایان هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە هێزەئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ناوبراو و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
جێگای بەبیرهێنانەوەیە کە له بەردەوامی ڕەوتی سەرکوتکردنی کۆماری ئیسلامی له دوای شۆڕشی ژینا ئەمینییەوە، شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری بەردەوامە و تا ئێستا بە دەیان هاووڵاتی بەبێ هۆکار دەسبەسەر و چارەنووسییان نادیارە.
ع. س


