ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوس، غازی مستەفا تەمەن ٥٤ساڵ،هاوڵاتی خەڵکی گوندی کانی پاشا لە ناحیەی بەمۆ و خاوەنی سێ منداڵ، لە پارێزگای هەڵەبچە لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا سەرقاڵی کەسابەت لەسەر سنوور بووە لەگەڵ سێ ئەندامی سپای پاساداران لە خاکی باشووری کوردستان گەمارۆ دەدرێ و تەقەی لێدەکرێ و ئەویش بەرگری لە خۆی دەکات و بەبرینداری دەکەوێتە دەستیان و دواتر بێسەروشوێن دەکرێ.
بەپێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە خۆشخانەیەکی کرماشان دۆزراوەتەوە کە گیانی لەدەستداوە.
ق.ش