کوژرانی هاوڵاتییەک بەهۆی ئەشکەنجەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مووسا ئیسمائیلی خەڵکی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار کە گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو ئەوڕۆ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە ورمێ گیانی لەدەست داوە.

شیاوی باسە کە مووسا ئیسمائیلی ٣١ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

جێی سەرنجە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە و هەروەها ڕایەدارانی حکوومەتی ئێران لە ڕادەست کردنەوەی تەرمی ئەم هاوڵاتییە بەبنەماڵەکەی خۆیان بواردووە و هەڕەشەیان لێکردووەن کە مافی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیان نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *