نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێرانەوە بریندار بوو

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “یونس محەممەدی” خەڵکی گوندی بازان سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لە بەشی دەست و ناوقەد و پشتیدا بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *