ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی شۆڕش ئیبراهیمی و عومەر ئیبراهیمی خەڵکی گوندی گێرگوولی خواروو سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە، عومەر ئیبراهیمی پێشنوێژی گوندی گەرگوولی خوارووە کە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی لوقمان ئاجی لە قوربانیانی تیرۆر لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە مزگەوت و بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرخۆشی، لەلایەن ئیدارەی حکوومەتی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
سەرلە بەیانی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەکی کورد بەناوی شۆڕش ئیبراهیمگ خەڵکی گوندی گەرگوولی خواروو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ق.ش