شنۆ؛ دەرچوونی حوکمی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڵاتت بەناوەکانی موبین ڕەسووڵتاب و مێهران حەسەنزادە خەڵکی گوندی گردیشکانە سەربە شاری شنۆ لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی سزاکانی حکوومەت لەو شارو سەرجەم بە ساڵێک و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کران.

شیاوی باسە، موبین ڕەسووڵتاب بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ساڵێک و هەر لەم چوارچێوەیەدا مێهران حەسەنزادەیش بە ٩ مان زیندان مەحکووم کران.

ئەم دوو هاوڵاتییە چوارشەممە ٦ی ڕەزبەری ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک بۆ گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *