شنۆ؛ چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کران


ک.م.م.ک
یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ۲۷۲۳ی کوردی، ٤ هاووڵاتیی شاری شنۆ(اشنویه) بە ناوەکانی ئارام شەعبان، فەخرەدین پوودات، خدر عەبدوڵڵاهی ئەمیرئاباد و عوسمان حەمزەزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *