هاووڵاتییەک لە شنۆ دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک
سێشەممە ۱۳ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی شوانە بابەکری ۲٨ ساڵە، کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی کانی ڕەش-ی سەر بە شاری شنۆ پاش بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری و بەپێی بانگهێشتی پێشوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە باوکی شوانە لە زیندانییەکانی سیاسی بووە کە لە ساڵی ۱۳۷٤ی هەتاوی لەسێدارەدراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *