ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “لوقمان قادری” کوڕی عەزیز و خەڵکی شاری پیرانشار کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە هۆی دژایەتیی دادستێن و ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار چوونەدەرەوەی لە بەندیخانە لێ زەوت کرا.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە لوقمان قادری لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی بە بێ فەرمانی دادگا لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەر بوونیدا لە بەندیخانە لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرا.
ع – ر


