ئارمان منبەری بە شێوەی کاتی ئازاد کرا


ک.م.م.ک
سێشەممە، ٦ی پووشپەڕی ۲۷۲۳ی کوردی، ئارمان منبەری، تەمەنی ٢٧ ساڵە، کوڕی قارەمان و خەڵکی شاری سنە بە دابینکردنی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە ئارمان منبەری لە ڕێکەوتی٣١ی گۆڵانی ئەمساڵ پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی کۆماری ئێسلامی لە سنە دەستبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەری دا لە دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *