ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “مەجید مستەفازادە” تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران ناوبراویان لەناو دوکانەکەیدا دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەوڵە بێدرێخەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدواداچوونی بارودۆخ و شوێنی مانەوەی بێ ئەنجام بوون.
ع – ر