بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییە سنووریەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی شێرکۆ خەڵکی گوندی حەوتاش سەربە شاری بانە لە بەرزاییەکانی سنووری هەنگەژاڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو فیشەک بەر ڕان و سمتی( کڵۆک)ی کەوتووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *