ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، سینا حەیدەری منداڵی تەمەن ١٦ساڵی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و ناوبراویان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە، سەرڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم منداڵە و سەردانیان بۆ دامەزراوە ئەمنیە و قەزاییەکانی حکوومەت لە سەقز، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم منداڵەیان کردووە بەدەستەوە نییە.
ق.ش