ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هێمن مستەفایی هاوڵاتی خەڵکی کانی دینار سەربە شاری مەریوان پاش ١٢ساڵ زیندان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە سنە جێبەجێکرا.
دوو ڕۆژ پێشتر ئەم هاوڵاتییەیان لە بەندی گشتییەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گواستبوویەوە.
ئەم زیندانییە لە ١١ی ڕشەمەی٢٧١١ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بەناوی ئیبراهیم محەممەدی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
ئەم هاوڵاتییە لە خولی دەستبەسەریدا لەژێر گرانترین ئەشکەنجە بووە بۆ ئەوەی ئەو کوشتنە لە ئەستۆ بگرێت.
ق.ش