سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردن بە بۆ پەرهام پەروەری

ک.م.م.ک.:

سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، پەرهام پەروەری خەڵکی شاری سەقز کە لە ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شۆڕشی ژینا لە کوردستان و لە شاری تاران، پاش ماوەیەکی زۆر لە گرتووخانە ترسناکەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەی ئازاربەخش بۆ ماوەیەکی زۆر، سزای محاڕەبەیان بۆ دەرکرد.

پێویستە بگوترێ، پاش هەوڵێکی زۆر، بنەماڵە و پارێزەران توانیان دۆسیەکەی بگەڕێننەوە بۆ دادگا و لە ٧ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە لایەن دادوەر “عەمووزاد” لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانی مەزن حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ، کە ١٠ ساڵ لەو حکوومە دەبێت دوور بخرێتەوە بۆ بەسەربردنی بەندکرانەکەی لە غوربەت و لە زیندانی جاسک لە پارێزگای هورمزگان دەبێ تێپەڕ بکرێ.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم حوکمە نادادپەروەرانە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان بە کەسی ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *