عەبدووڵا ئەحمەدپوور لەلایان هێزەئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەکی بە ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی سەید تاهیر، خەڵکی مەهاباد، بەبێ نواندن حوکمی دادەوەری
لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی٢٧ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، کەماڵ ئەحمەدپوور، برای عەبدوڵڵا، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی گەڵ لە مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەست دا بوو.

دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێک دایە کە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا گۆشار و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی گەڵ لە کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە زیادی کردووە و تا ئێستا چەنددین کەس گیراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *