ڕفاندنی هاووڵاتییەک لە تاران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارێکی هونەری زانکۆی تاران بە ناسنامەی “ماییدە ئادمی موکری” خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە بگوترێ تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم خوێندکارە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *