پەلامار و ئەشکەنجەی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری باشماخ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نێردراون، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری کاسبکاران دەدەن و لێیان دەدەن.


بە گوێرەی هەواڵەکان، سپای پاسداران بەتەواوی هێزەوە کوردستانیان میلیتاریزە کردووە و پەلاماری هەر کەس دەدەن و دەیانهەوێ بەو شێوە دواین وزەی ئازادی کە لەم دەڤەرەوە سەر هەڵئەدات بخەنکێن و تۆڵەی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا بکەنەوە و بە ئاشکرا ئاماژەی پێدەدەن کە کوردستان مەکۆی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینەو لەم ماوەیەدا سەدان کەسیان دەستبەسەر و دەیانیشیان ئێعدام کردووە و هەر وەها لەم چەندد ڕۆژەی دواییدا دەستی داوەتە کوێستانەکانی کۆساڵان و دەستبەسەری خەڵکی ئەو ناوچەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *