مامۆستا لوقمان سزای 11 ساڵ زیندانی و 2 ساڵ دوور خستنەوەی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کەوتوون، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، دادگای تایبەتی پیاوانی ئایینی لە هەمەدان،مامۆستا لوقمان ئەمینی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکێ دەمانچە و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە قازانجی حیزبەکانی کوردستانی پشتیوانی لە خۆپێشاندەران بە کۆی گشتی بڕیاری سەپاندنی ١١ ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا لوقمان ئەمینی، پیاوی ئایینی خەڵکی سنە (سنندج)ی دەرکرد.کە ماوەی ٥ ساڵ لەم حوکمە بە پشتبەستن بە چەسپاندنی یاسا کاری پێدەکرێت.

پێویستە بگوترێ ئەم پیاوە ئایینییە مافی پۆشینی جلوبەرگی پیاوانی ئایینیی لێ ئەستێندراوەتەوە و بۆ هەتا هەتایە مافی ووتار خوێنی لێ قەدەغە کراوە و بۆ ماوەی 2 ساڵ دوور خستنەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەرداسەپێندراوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *