دو کەسی تر لە بنەماڵەی گیان بەخت کردوانی رێگای ئازادی، ئازاد کران

ک.م.م.ک:

چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کەس لە گیراوەکانی ئەو دوایانەی بنەماڵە خوازیارەکانی دادپەروەری گیان بەخت کردوانی رێگای ئازادی بە ناوەکانی “سەدیق بەهمەنی ” باوکی هەردەم زیندوو شاهۆ بەهمەنی و “حەسەن ئەمینی”برای هەردەم زیندوو محەممەد ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو بنەماڵانە کە لە شارەکانی سنە و دیواندەرە و دێولان و سقز را خۆیان سازدا بوو کە سەردانی مەزارگەی شەهیدانی رێگای ئازادی لە بۆکان بکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامی لە ترسی پەرەسەندنی ئەو سەردانە رێگری لێ کردن و دەسبەسەری کردن.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *